داعش ئەنجامدەری هێرشەکەی سەر مەزارگەی شاهچراغ لە ئێران بووە

(0) / / ایران / زایەڵە داعش شاهچراغ تیرۆر فارس ئێران


Aug 13, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە – بە گوێرەی ڕاپۆررتی  ئاژانسی هەواڵی فەرمی ئێران، داعش ئەنجامدەری هێرشەکەی سەر مەزارگەی شاهچراغ لە ئێران بووە.

ئاژانسی هەواڵی فەرمی ئێران (ئیرنا) ئاشکرای کرد، داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشە تیرۆریستییەکەی مەزارگەی شاهچراغ لە شیراز گرتۆتە ئەستۆ.

بەگوێرەی ئەم هەواڵە؛ مەزارگەی شاهچراخ لە شاری شیراز، ناوەندی پارێزگای فارس، لە باشوری وڵاتی ئێران، ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە کەوتە بەر هێرشێکی تیرۆریستی، لەئەنجامیشدا یەک کەس شەهید بوو و هەشت کەسی دیکەش برینداربوون کە دو کەسیان خزمەتگوزاری مەزارەگەکە و ئەوانی دیکە سەردانکەر بون.

ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران لەدوای هێرشەکەوە پەیوەندی بە ئەحمەد وەحیدی، وەزیری ناوخۆ و محەممەد هادی ئیمانیە، پارێزگاری فارسەوە کرد و داوای کرد، بەپەلە لەبارەی هێرشەکە لێکۆڵینەوەیەکی هەمەلایەنە بکرێت و ئەو کەسانەی دەستیان لە هێرشەکەدا هەبووە بدۆزرێنەوە و بە تووندی سزا بدرێن.

ئیبراهیم رەئیسی هەروەها داوای کردووە، هەموو تواناکان بۆ چارەسەرکردنی بریندارانی رووداوەکەی شاهچراغ بخرێنە گەڕ.

 حسێن ئەمیر عەبدوڵلاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێرانیش رایگەیاند، هێرشەکەی شیراز "کردەوەیەکی تیرۆریستییە." جەختی لەوە کرد کە "دەبێ ئەنجامدەران و پاڵپشتیکارانی هێرشەکە بە تووندی سزا بدرێن".

هەروەها ئەحمەد وەحیدی، وەزیری ناوخۆی ئێرایش لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پارێزگاری فارسی راسپارد، لێکۆڵینەوەیەکی "ورد و هەمەلایەنە" لە هێرشەکە بکەن و بە زووترین کات ئەو کەسانە دەستگیر بکەن کە دەستیان لە هێرشەکەدا هەبووە.

شیاوی باسە؛ مانگی تشرینی یەکەمی 2022 لە هێرشێکی دیکەدا بۆ سەر هەمان مەزارگە، 13 کەس گیانیان لەدەستدا و سەروو 20  کەسیش بریندار بوون.