فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان: عێراق پێویستی بە هێزی شەڕکەری بیانی نییە

(0) / / عراق / زایەڵە عێراق ئێران هێزی شەڕکەر محەممەد شیاع سوودانى


Aug 14, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - سەرۆک وەزیرانى عێراق دەڵێت، وڵاتەکەی پێویستى بە هێزى شەڕکەری بیانی نەماوە و گەیشتوونەتە ئاستێکى پێشکەوتووى گفتوگۆ لەبارەى شێوازى پەیوەندى لەگەڵ هاوپەیمانیى نێودەوڵەتى دژی داعش.

 محەممەد شیاع سوودانى، سەرۆک وەزیرانى عێراق  14ـی ئابى 2023، لەگەڵ ژمارەیەک لە بەرپرسانى سەربازیی عێراق کۆبووەوە کە بەشدارییان لە پرۆسەی کۆنترۆڵکردنەوەی پارێزگاى نەینەوا لە دەستى چەکدارانى داعش کردبوو.

 بەگوێرەى راگەیێندراوێکی نووسینگەى رۆژنامەڤانییەکەی، لەو کۆبوونەیەدا سوودانى رایگەیاندووە، عێراق پێویستى بە هێزى شەڕکەری بیانی نەماوە و ئاماژەی بەوەشکردووە، گەیشتوونەتە ئاستێکى پێشکەوتووى گفتوگۆ لەبارەى شێوازى پەیوەندى و هاریکاریی داهاتوو لەگەڵ هاوپەیمانیی نێودەوڵەتى دژی داعش بە سەرۆکایەتیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.

 محەممەد شیاع سوودانى ئاماژەی بەوەشداوە کە هەموو جیهان قەرزدارى  قوربانییەکانى عێراقە لە شەڕى دژی داعش و گوتیشى، "داعش تەنیا عێراقى بەئامانج نەگرت، بەڵکو هەموو جیهانى کردە ئامانج و پیلانگێڕییە گەورەکە دژى وڵاتانی ناوچەکە بوو."