کەش و هەوای هەرێمی کوردستان گۆڕانکاری بەسەردادێت

(0) / / کردستان / زایەڵە کەشوهەوا سەما گەرما


Aug 14, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە 14/8/2023 ئاسمان ساماڵ دەبێت بە گشتى، لەگەڵ زیادبوونى خێراى با لە سنوورى پارێزگاى کەرکووک و سلێمانى بۆ سەرووى 25 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا لە هەندێ کاتدا .

سەبارەت بە پلەی گەرما کەشناسی رایگەیاندوووە، ئەمڕۆ پلەی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.

بەشی پێشبینییەکان لەبارەی کەشوهەوای سبەی پێشبینی دەکات، سبەى سێشەممە 15/8/2023 ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ ئەگەرى بەرزبوونەوەى تۆزێکى کەم لە  ناوچەکانى باشوورى هەرێمی کوردستان، پلەى گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ  .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 45 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 44پلەى سیلیزى

دهۆک: 44  پلەى سیلیزى

کەرکوک: 48 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 45 پلەى سیلیزى

زاخۆ:  45 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 32 پلەى سیلیزى

سۆران :  44  پلەى سیلیزى

گەرمیان:  49  پلەى سیلیزى

کامەران کەریم