سەرۆكی فڕاكسیۆنی یەكگرتوو: لەمەودوا هیچ ڕێككەوتنێك ناكرێت لەدەرەوەی یاسای بودجە
(0) /
زایەڵە - د. جەمال كۆچەر، سەرۆكی فڕاكسیۆنی یەكگرتوو ڕاگەیاند:ئیتر سولفە بە هەرێم نادرێت، بەڵكو بەغـدا بەپێی یاسای بودجە شایستەكانی هەرێم دەنێرێت، چونكە یاسای بودجە پەسەند كراوە.
بەگوێرەی ئەو شاندانەی هەرێم كە دەچوونە بەغدا، زۆر جار باسیان لە ڕێككەوتنیان لەگەڵ بەغدا دەكرد، د. جەمال كۆچەر ووتی: لەمەودوا هیچ ڕێككەوتنێك ناكرێت لەدەرەوەی یاسای بودجە، بەڵكو هەر ڕێككەوتنێك بكرێت لە ژێر سێبەری هەردوو یاسای بودجە و یاسای بەڕێوەبردنی دارایی فیدراڵی دەبێت.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: