ئیدعای ئۆکراین؛ 35 وڵات ئامادەیە ئۆڵۆمپیکی 2024 بایکۆت بکات، ئەگەر ڕووسیا بەشداری ئەو پێشبڕکێیانە بکات
(0) /
زایەڵە ـــ سەرۆک وەزیرانی ئۆکراین ڕایگەیاند گەر بێتو ئیزنی ئامادەبوونی وەرزشوانە ڕووس و بێلاڕووسەکان دەرچێ، ئەوا 35 وڵاتی دونیا ئۆڵۆمپیکی هاوینی 2024 بایکۆت دەکەن.
دێنیس شمیگاڵ دەڵێت: یەکگرییەکی بەهێزی نێودەوڵەتی پێکهاتووە بۆ بەڕێوەچوونی وەرزشێکی پاڵەوانانە، کە 35 وڵاتی دونیا لەبەر دەگرێت، گەر بێتوو وەرزشوانانی ڕووسیا و بێلاڕووس بەشداری پێشبڕکێیەکان بکەن، بێگومان ئەو پێشبڕکێیانە بایکۆت دەکەین.
ئەمە بۆ یەکەمجار نییە کە لایەنگرانی ئۆکراین هەواڵ لە بایکۆتی ئۆڵۆمپیکی پاریس ئەدەن. ئەو کاردانەوە پاش دەرکردنی گوتاری ئەم دوایینەی ئەنجومەنی نێودەوڵەتی ئۆڵۆمپیک (IOC)، سەری هەڵداوە، ئەو ئەنجومەنە خوازیاری گەڕانەوەی وەرزشوانە ڕووسییەکانی کردبوو، کەوا لە مانگی فێبرییە بەملاوە وەپاش خرابوو.
ئامادەکردن:کەژاڵ حەمیدی
تێبينيێك بنێرە: