وردەکاری بۆندەکەی نێوان نەیمار و ئەلهیلال؛ 500 هەزار یۆرۆ لەباتی دانانی هەر پۆستێک لەبارەی عەرەبستان

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش نەیمار بۆند عەرەبستان


Aug 16, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ یانەی ئەلهیلالی عەرەبستان سەرەڕای بەستنی بۆندێکی زۆر بەنرخ و گران لەگەڵ نەیمار، پشکی جوراوجۆری زۆریشی بۆ ئەو یاریزانە بەڕازیلییە دابین کردووە.

بە پێی ڕاگەیاندنی میدیاکانی نێودەوڵەتی، نەیمار بە گرێبەستێکی دوو ساڵە و ئیمکانی دووپات کردنەوەی بۆ یەکساڵ. لەگەڵ یانەی ئەلهیلال ڕێککەوتن ، ناوبراو هەموو تاقیکارییە پزیشکییەکانی ئەنجام داوە و بۆ چەند ڕۆژی داهاتوو دەگاتە عەرەبستان.

جگە لە پەرداخ کردنی 400 تا 500 ملیۆن یۆرۆ لەباتی 2 ساڵ یاریکردن بۆ ئەو یاریزانە، دەنێو گرێبەستەکەی خەڵاتی جوراوجۆری دیکەش پێشبینی کراوە. لەوانە،  لەباتی هەر سەرکەفتنێکدا 80 یۆرۆ و بۆ دانانی هەر پۆستێکی گۆمەڵگایی لەبارەی عەرەبستانی سعوودی، 500 هەزار یۆرۆ وەربگرێت.
هەروەها فڕۆکەیەکی تایبەت و کۆشکێک بە هەموو خزمەتکارانیەوە، لە لایەن عەرەبستانەوە ڕادەستی ئەو یاریزانە کراوە.

لە پێنج ساڵی ڕابردوودا نەیمار بۆ یانەی پاری سێن جێرمەن و لیگی دەستە یەکی فەڕنسە یاری دەکرد، ناوبراو 173 یاری بۆ ئەو یانەیە ئەنجام داوە، 118 گوڵی تۆمار کردووە و 77 پاسی گوڵیشی بووە.

ئامادەکردن:کەژاڵ حمیدی