تیپی نیشتمانی باڵەی ژاپۆن، یارییەکەی بەرانبەر بە تیپی تورکیا دۆڕاوە

(0) / / ورزش / زایەڵە تورکیا ژاپۆن


Aug 16, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ تیپی نیشتمانی باڵەی ژاپۆن لە دیدارێکی دۆستانە بەرانبەر بە تیپی نیشتمانی باڵەی تورکیا، یارییەکەی دۆڕاوە.

تیپی نیشتمانی باڵەی ژاپۆن کە بۆ ئامادەبوونی پێشبڕکێیەکانی قارەمانی پیاوانی ئاسیا خۆی تەیار دەکات، لە دیدارێکی دۆستانەدا بەرانبەر بە تیپی تورکیا شکستی خواردووە.

تیپی نیشتمانی تورکیاش خۆی تەیار دەکات بۆ پێشبڕکێیەکانی قارەمانی ئەورووپا و لەو دیدارەدا 3 بەر 1 ژاپۆنی شکست داوە.

سێتی یەکەم 25 بەر 15 بە سوودی ژاپۆن کۆتایی پێهات، بەڵام سێ سێتی دیکە بە ئاکامی 21 بەر 25، 18 بەر 25 و 18 بەر 25 بەسوودی تورکیا کۆتایی پێهات.

پێشبڕکێیەکانی باڵەی قارەمانی پیاوانی ئاسیا بەرواری 28 خەرمانان لە شاری ورمێ دەست پێدەکات.

ئامادەکردن:کەژاڵ حەمیدی