ئەگەری بەڕێوەبردنی 3 ئۆڵۆمپیکی زستانی لە سوویسڕا

(0) / / ورزش / زایەڵە سوویس وەرزش ئۆلۆمپیک


Aug 17, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ سەرچاوە ئاگادارەکان هەواڵیان لە ئەگەری بەڕێوەچوونی یارییەکانی ئۆڵومپیکی ساڵەکانی 2030، 2034، 2038، لە وڵاتی سوویسڕا داوە.

ئەنجومەنی نێودەوڵەتی ئۆڵۆمپیکی سوویسڕا لەگەڵ ئەنجومەنەکانی نێونەتەوەیی وەرزشە زستانییەکان لە حاڵی لێکدانەوەی دۆخی پێویست بۆ کاروباری ئەگەری میوانداری یارییەکانی زستانی ئۆڵۆمپیک و پار ئۆڵۆمپیک لە ساڵەکانی 2030، 2034، 2038 لەو وڵاتەدان.

ئەنجومەنی نێودەوڵەتی ئۆڵۆمپیکی سوویسڕا ڕایگەیاند کە بەڕێوەبردنی ئەو پێشبڕکێیانە دەتوانێت یارمەتیدەری پێکهاتنی کۆمەڵگایەکی بەردەوام لەو وڵاتەدا بێت.

ئامادەکردن:کەژاڵ حەمیدی