شوێنەوارێکی گرنگ لە سنووری پارێزگای سلێمانی دۆزرایەوە
(0) /
زایەڵە - لەلایەن تیمێکی هاوبەشی بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەواری سلێمانی و زانکۆی چوبۆی ژاپۆنی، شوێنەوارێکی گرنگ لە گردی یاسین تەپە لە ناحیەی تانجەرۆی سلێمانی دۆزرایەوە، کە مێژووەکەی بۆ زیاتر لە دوو هەزار و پێنجسەد ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە.
د. هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند: لە ماوەی هەفتەیەک کارکردنی تیمەکەدا، بەرهەمی زۆر باشی هەبووە و شتی دەگمەن و گرنگی تێدا دۆزراوەتەوە، کە لە عێراق و کوردستاندا تەنها لێرە هەیە.
ئاماژەی بەوەشکردووە: بەپێی چینە زانستییەکان، لە سەردەمی چاخی بەردینی نوێوەدەستپێدەکات، تا سەردەمی ئیسلامی، هەروەها ئەم تیمە تایبەتە لە چینی سەردەمی ئاشووری کاردەکەن وپاشماوەی خانوو و کۆڵان و شوێنی ناشتن دۆزراونەتەوە لەگەڵ پارچەی شوێنەواریی دەگمەن و ناوازە.
پارێزگاری سلێمانی راشیگەیاند: ئەم زەوییە، بەشێوەیەکی زۆر سەرنجڕاکێش و ناوازە بە بەرد چنراوە، دەتوانین بڵێین بەشێوەیەکی ئەندازەیی کراوە و جێی تێڕامان و سەرنج لێدانە.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: