لە سلێمانی چیتر پاشماوەکان بەفیڕۆ نادرێن

(0) / / کردستان / زایەڵە پاشماوە سلێمانی خۆڵ خاشاک


Aug 22, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەرپرسێکی شارەوانی سلێمانی رایگەیاند:؟بۆ یەكەمجار لە سلێمانی كۆمپانیایەكی ناوخۆیی هەوڵی ریسایكلكردنی پاشماوە و خۆڵ و خاشاک و فرۆشتنەوەی دەدات.

كارزان تالیب، ئەندازیار لە بەشی خۆڵ و خاشاكی شارەوانی سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد: پڕۆسەی ریسایکلکردنی پاشماوەکانی سلێمانی لە رێگەی كۆمپانیایەكی ناوخۆییەوە بە ناوی كۆمپانیای ( ئیكۆسیم ) جێبەجێ دەکرێت، كە كارگەكەی لە ناوچەی تانجەرۆی شاری سلێمانییە .

باسی لەوەشکرد: كۆمپانیاكە ریسایكلكردنی خۆڵ و خاشاكەكە و فرۆشتنەوەی بە بێبەرامبەر ئەنجامدەدات، دواتر ئەو داهاتەی لە فرۆشتنەوەی پاشماوەكە دەستدەكەوێت بۆ خۆی هەڵدەگرێت .

دەشڵێت: لەئێستادا كارگەكە ئامادەییە و چاوەڕوانی رەزامەندی شارەوانی سلێمانییە بۆ كەوتنەكار.

کامەران کەریم