ئالان حەمەسەعید: بەبێ جیاوازی مۆڵەتی خوێندن دەدرێت بەو مامۆستا و فەرمانبەرانەی لە خوێندنی باڵا وەرگیران

(0) / / کردستان / زایەڵە ئالان حەمەسەعید مامۆستا خوێندنی باڵا


Aug 22, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردە ڕایگەیاند: هەموو ئەو بەڕێزانەی کە مامۆستا و فەرمانبەری وەزارەتی پەروەردەن و فەرمانی وەرگرتنیان لە خوێندنی دبلۆمی باڵا و ماستەر و دکتۆرا  لە زانکۆکانی کوردستان بۆیان دەرچووە یان بۆیان دەردەچێت ،  وێڕای پیرۆزبایم بۆ هەموویان ، بەبێ جیاوازی مۆڵەتی خوێندنیان پێدەدەین، پاشتر گشتاندن لەوبارەیەوە دەنێرین بۆ پەروەردەی گشتیی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان . داوا دەکەم ئەو زانکۆیانەی کە ماون فەرمانی وەرگرتن دەربکەن تا دەتوانن بە زووترین کات فەرمانی وەرگیراوان دەربکەن و بۆمان دیاری بکەن لە مانگی چەندەوە وەک قوتابی خوێندنی باڵا دەستبەکار دەبن ، چونکە لە وەزارەتی ئێمە دەبێت بەشەوانەیان بۆ دیاری نەکرێت و ئەو بۆشاییەی کە هەیە پڕبکرێتەوە.

وتیشی:  لەگەڵ بەڕێز وەزیری پلاندانان گفتوگۆمان کردوە کە ئەو ڕێژەیەی لە دەرەوەی پلانی پەسەندکراون مۆڵەتیان پێبدرێت و لەم بارەیەوە گرفتیان نابێت.

کامەران کەریم