هێڵی گواستنەوەی نەوتی نێوان هەرێم و توركیا ئامادەدەكرێت بۆ دەستپیكردنەوەی هەناردەی نەوت

(0) / / عراق / زایەڵە نەوت تورکیا هەرێم


Aug 22, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وەزارەتی نەوتی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا ئەنجامی سەردانەكەی حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراقی بۆ توركیا و كۆبوونەوەی لەگەڵ ئەلب ئەرسەلان بەیرەقدار وەزیری وزەی توركیا بڵاوكردەوە .

بەپێی ڕاگەیەندراوەكەی وەزارەتی نەوتى عێراق "لەكۆبوونەوەی نێوان هەردوو وەزیری نەوتی عێراق و وزەی توركیا، گفتوگۆ لەبارەی ژمارەیەك پرسی دوو قۆڵی و ئیقلیمی گرنگی هاوبەش كراوە.

دەشڵێت : هەردوولا جەختیان لەسەر گرنگیی هێڵی بۆری نەوتی خاوی نێوان عێراق و هەرێمی كوردستان و دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی عێراق لەڕیی ئەو بۆرییەوە كراوەتەوە.

ڕاگەیەندراوەكەی وەزارەتی نەوت ئاماژەی بەوەشكردووە :لەدوای زەمینلەرزەكەی مانگی شوباتی ڕابردوو، هێڵی گواستنەوەی نەوتی نێوان هەرێمی كوردستان و توركیا زیانی گەورەی بەركەوتووە، بۆیە پاش پرۆسەكانی پشكنین و نۆژەنكردنەوە، ئامادەدەكرێت بۆ دەستپیكردنەوەی هەناردەی نەوت.

کامەران کەریم