ئێران پەردە لەسەر پێشکەوتوترین درۆن لادەدات؛ "موهاجیر 10" دەتوانێت بگاتە ئیسرائیل

(0) / / ایران / زایەڵە درۆن موهاجیر ١٠ ئێران ئیسرائیل


Aug 22, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئێران رایگەیاند، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانیان دروستکردوە بە ناوی "موهاجیر 10" کە توانای فڕینی هەیە بۆ ماوەی 24 کاتژمێری بەردەوام و مەودای فڕینی دەگاتە دو هەزار کیلۆمەتر (1240 میل) و دەتوانێت بگاتە ئیسرائیل.

فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە لە مەراسیمێکدا کە ئایەتوڵڵا ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران و فەریق محەمەد رەزا ئاشتیانی، وەزیری بەرگریی ئێران ئامادەی بون، پەردەی لەسەر لادرا.

بەپێی وتەی دەسەڵاتدارانی ئێران، "فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە ناوی "موهاجیر 10"ی لێنراوە و توانای هەڵگرتنی بۆمبی ئاڕاستەکراو و موشەکی هەیە، بەو پێیەش بە پێشکەوتوترین و نوێترین جۆری زنجیرەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ناسراو بە (موهاجیر) کە دروستکراوی نێوخۆی وڵاتەکەیە، دادەنرێت".

لەکاتی نمایشکردنی درۆنەکەدا، بەرپرسانی سەربازیی ئێران ڕایانگەیاند، ئەو بەرهەمە نوێیەیان درۆنی درێژمەودایە و دەتوانێت بگاتە ئیسرائیل.

وەزارەتی بەرگریی ئێران ئاماژەی بەوەکردووە، درۆنە نوێیەکەیان توانای بڕینی زیاتر لە دوو هەزار کیلۆمەتر و فڕینی بە بەرزایی زیاتر لە حەوت کیلۆمەتر هەیە، خێراییەکەشی 210 کیلۆمەترە لە کاژێرێکدا. هەروەها توانای هەڵگرتنی 300 کیلۆگرام بۆمبی هەیە، لەگەڵ ئەوەش کامێرای چاودێری و تۆمارکردنی لەسەر بەستراوە.

ئایەتوڵڵا ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران سەبارەت بە درۆنە نوێیەکەیان، رایگەیاند، ئەو بەرهەمە نوێیەیان توانا پێشکەوتووەکانی ئێران لە بواری تەکنەلۆژیا و سەربازیدا پیشان دەدات. 

لەگەڵ نمایشکردنی ئەو درۆنە نوێیە، تاران بەرهەمهێنانی دوو جۆری نوێی مووشەکی بالیستی دیکەشی راگەیاند.