ئەو هێلکەیەی دەهێنرێتە عێراق هۆکارە بۆ شێرپەنجە
(0) /
زایەڵە - وەزارەتی کشتوکاڵی تورکیا ڕایگەیاند: لێکۆڵینەوە لەو هێلکەیە دەکەن کە هەناردەی عێراق و تایوانی دەکەن، ئەوەش بەهۆی هەبوون و دۆزینەوەی دژە زیندەی ناسراو بە "نیترۆفوران" تێیدا کە دەبێتەهۆی تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە.
وەزارەتی کشتوکاڵی تورکیا ئاشکاری کردووە: وەزارەتەکەیان کۆنترۆڵ و ڕێکاری نوێ دەگرێتەبەر بۆ هەناردەکردنی هێلکە، بەهۆی ئەوەی فرۆشتنی ئەو کاڵایانەی کە ئەم ماددەیەیان تێدایە زیاتر لە 20ساڵە قەدەغەیە.
ئەوەشی خستەڕوو: وەزارەتی کشتوکاڵی تورکیا و لایەنی تەکنیکی بەدواداچوون بۆ ئەم بابەتەکە دەکەن، بەپێی وەزارەتی کشتوکاڵ، پیشەسازیی هێلکەی تورکیا لە دامەزراوەی مۆدێرن بەرهەمدەهێنرێت لە سێ بەهێزترین هەناردەکارانین.
ئەوەشی ووت :سەرمانسوڕما کە 20 ساڵ لەمەوبەر کۆمەڵێک دژە زیندەی "نایترۆفوران" کە قەدەغەکرابوون لە تورکیا لە بڕێک هێلکەدا بینرا کە هەناردە کرابوون.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: