1 / 5
2 / 5
3 / 5
4 / 5
5 / 5

(0) / / ورزش / راپەرین شاخەوانی سلێمانی


Mar 19, 2021

قەبارەی فۆنت:

لە گەشتێکی بەرفراوان بۆ سەرجەم چین و توێژەکانی کەم ئەندام نابیست و نابینا و تالاسیما و ئۆتیزم بۆ شاخی دابان ھەلاج بە سەدان کەس ئامادە بوون.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، چوارشەممە لە گەشتێکی بەرفراوان، بۆ سەرجەم چین و توێژەکانی کەم ئەندام نابیست و نابینا و تالاسیما و ئۆتیزم بۆ شاخی دابان ھەلاج بە سەدان کەس ئامادە بوون.
گەشتەکە بە ھاوکاری گروپی شاخەوانی راپەرین و بەشێکی بەرچاو لە شاخەوانەکانی سنوری سلێمانی و دەوروبەری، یەکێک بوو لەو گەشتانەی کە زۆرترین چین و توێژی خاوەن پێداویستی تایبەت بەشداربوون.
ئەمە بێجگە لە کۆمەلێک کەسایەتی ناوسراو لە ناویان حاجی کاوە کۆیی کەسایەتیەکی ناسراوی کۆیەیە و ھەمیشە ھاورێ و ھاوکار و ھاوخەمی چین وتوێژی کەم ئەندامان و نابینایانە و خۆشەویستیەکی زۆری لای ئەو چین و توێژە ھەیە.