گوژمەیەك بۆ دروستكردنی شەقام لە تەناهی خەرج دەكرێت

(0) / / کردستان / زایەڵە دهۆک خزمەتگوزاری


Aug 23, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وەزارەتی شارەوانی ڕایگەیاند: وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بەپێی فەرمانێكی وەزاری ڕەزامەندی نیشاندا لەسەر خەرجكردنی گوژمەیەك بۆ دروستكردن و قیرتاوكردنی شەقامە ناوخۆییەكانی سنووری شارەوانیی تەناهی لە پارێزگەی دهۆك.

ئەو گوژمەیە لەسەر ڕێژەی (100%)ی داهاتی فرۆشتنی زەویی ڕوكنی شارەوانییە لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی تەناهی، سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی دهۆك. بەپێی فەرمانە وەزارییەكە ئەو گوژمەیە بۆ جێبەجێكردنی دەرخستەی تایبەت بە پرۆژەی دروستكردنی شەقامە ناوخۆییەكانە لە كەرتی(10 دلب) لە سنووری شارەوانیی تەناهی لە پارێزگەی دهۆك.

کامەران کەریم