حكومه‌تى هه‌رێم رۆژانه85هه‌زار به‌رمیل راده‌ستى حكومه‌تى فیدڕال ده‌كات هێشتا كێشه‌كانیش چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌ن
/
کردستان
/
زایەڵە
ڤیان سەبری
نەوت
هەرێم
بەغدا
زایەڵە - ڤیان سەبری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق راگەیاند: هەرێمی کوردستان رۆژانە نزیکەی 85 هەزار بەرمیل نەوت رادەستی حکومەتی عێراق دەکات و دەکرێت بەپێی پێویست ئەم بڕه بۆ نزیکەی 120 بۆ 150 هەزار بەرمیل رۆژانە بەرزببێتەوە.
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی باسی له‌وه‌شكردووه: تا ئێستا هەولێر و بەغدا لەبارەی داهاتە نانەوتییەکان نەگەیشتوونەتە رێککەوتن چونكه ئەوەی بەغدا باسی دەکات، پێچەوانەی یاسای بودجەیە.
ڤیان سەبری وتوشیه‌تى: هەردوو حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان لەبارەی چۆنیەتی قەرەبووکردنەوەی کۆمپانیا نەوتییەکان نەگەیشتوونەتە رێککەوتن چونكه ئەو بڕە پارەیەی بۆ کۆمپانیاکانی هەرێم دیاریکراوە به‌رامبه‌ر ئه‌و بڕه‌ى بۆ كۆمپانیاكانى ناوه‌ڕاست و باشور دانراوه زۆر کەمە.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: