تورکیا شەش مەرجی هەیە بۆ هەناردەکردنی نەوتی هەرێم
(0) /
زایەڵە - زیاتر لە پێنج مانگە، هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان راگیراوە، بەپێی زانیارییەکان تورکیا شەش مەرجی بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت دیاری کردووە و داوای پشکی خۆی دەکات.
سەباح سوباحی ئەندامی لیژنەی نەوت و غازی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: تورکیا داوا دەکات کرێی گواستنەوەی نەوت تا بەندەری جەیھان جێگیر بکات کە کرێی گواستنەوەی هەر بەرمیلێک بە 13 دۆلار خەمڵێنراوە.
هاوکات، ئەنقەرە داوای لە بەغدا کردووە ئەو سکاڵایە لە دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتی بکشێنێتەوە کە تایبەتە بە قەرەبووکردنەوەی ساڵانی 2018 تاوەکو 2020 و لەسەر ئەنقەرە تۆمارکراوە.
ئەو ئەندامەی لیژنەی نەوت و غازی پەرلەمانی عێراق لەبارەی مەرجەکانی دیکەی تورکیاوە دەڵێت: تورکیا داوا دەکات شایستەی کۆمپانیا تورکییەکان کە بە 7 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک دیاری کراوە جێگیربکرێت.
هاوکات، ئەنقەرە داوای مافی خۆی دەکات لەناو ئەو رێککەوتنەی کە حکومەتی وڵاتەکەی لەگەڵ ھەرێمی کوردستان واژۆی کردووە.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: