کاتی بارانبارین لە چەند ناوچەیەکی هەرێم راگەیەندرا
(0) /
زایەڵە - سیروان ساڵح شارەزای كەشناسی ڕایگەیاند: له سبەی سێ شەممەوه بۆ ماوەی سێ ڕۆژ کاریگەری تۆپەڵە هەوا فێنکەکەی دەریای ناوەڕاست دەستپێدەکات، پلەکانی گەرمی لە سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دادەبەزێت بە شێوەیەک لە ناوچه کوێستانییەکان دەگاتە نزیكەی 35 پلەی سەدی.
ڕاشیگەیاند: له ناوچه شاخاوییە کوێستانییە بەرزەکان ناوبەناو ئەگەری بڕێکی کەم باران هەیە لە هەردوو ڕۆژی سێ شەممە و چوار شەممە.
ئەوەشیخستەڕوو: لە ناوچه دەشتاییەکانی ناوەڕاست و باشووری گەرمیانیش پلەکانی گەرمی بۆ نێوان ( 39° تا 40° پله ) دادەبەزێت و هەندێك کات ئاسمان کەمێك تا نیمچەهەور دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکرد: زۆرترین کاریگەری تۆپەڵە هەوا فێنکەکە ڕۆژی چوار شەممە دەبێت و له ڕۆژی هەینییەوە دیسان پلەکانی گەرمی چەند پلەیەکی کەم بەرز دەبنەوە و گەرمایەکی ئاسایی دەستپێدەکاتەوە، کە تەنها چەند کاتژمێرێکی کەمی نیوەڕوان کاریگەری دەبێت، کاتەکانی شەو فێنک دەبێت.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: