بەشی پۆلیسی دارستانی شارباژێڕ هاووڵاتیەکی دەستگیر کرد

(0) / / کردستان / زایەڵە شارباژێر دارستان ئابووری


Aug 30, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - پۆلیسی دارستان وژینگەی سلێمانی ڕایگەیاند: دوای ئەوەی زانیاریان پێگەیشت کە هاووڵاتیەك لە سنوری گوندی ( شێخەڵمارێن )ی سەر بە ناحیەی زەلان هەستاوە بڕین و تەختکردنی زەوی و زیان گەیاندن بە ژمارەیەک نەمام و داری سروشتی ، مەفرەزەیەك لە کارمەندانی بەشی پۆلیسی دارستانی شارباژێڕ رۆیشتنە سەر شوێنەکە و پاش لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون توانیان کەسی سەرپێچیکار بدۆزنەوە و بە فەرمانی بەڕێز دادوەر دەستگیر کرا .
کامەران کەریم