قوربانی بوونی وەرزشوانێکی دیکە لە شەڕی ئوکرایندا

(0) / / ورزش / زایەڵە قوربانی وەرزش شەڕ


Aug 30, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ وەرزشوانێکی دیکە لە شەڕی ئوکراینا گیانی خۆی لە دەست داوە.

یانەی (هاکی ئسلاڤتیچ)ی ڕووسیا هەواڵی لە مەرگی گوڵپارێزی پێشووی خۆی واتا (ئارتیۆم گووزدیگ) لە شەڕ لەگەڵ ئوکرایندا داوە.

گووزدیگی 35 ساڵ تەمەن لە ناوچەی عەمەلیاتی سەربازی تایبەتی ڕووسیا وەکوو بەشێک لە یەکەی هێرشی هێزی هەوایی و لە لای (زاپرۆژییە) گیانی خۆی لەدەست داوە.

تاکوو ئیستا هەنێ لە وەرزشوانانی خەڵکی ڕووسیا لە لەقە جۆراوجۆرەکاندا لەوانە لەقی تۆپی پێ گیانی خۆیان لەدەست داوە، ماوەیەک لەمەوپێش ناوبژیوانێکی تۆپی پێ لە ناوچەی کریمە لەو شەڕەدا گیانی لەدەستدا.

ئامادە کردن: کەژاڵ حەمیدی