​ وەزارەتی پەروەردە 800 هەزار مامۆستا بەشێوەی گرێبەست دادەمەزرێنێت

(0) / / کردستان / زایەڵە گریێبەست مامۆستا دامەزراندن


Aug 31, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئەحمەد عەبیدی بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی پەروەردەی عێراق بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاندووه‌: لە دوای هەفتەیەک لە راگەیاندنی فۆڕمی دامەزراندنی مامۆستا بەشێوەی گرێبەست 800 هەزار کەس ناویان تۆمارکردووە.

باسی لەوەشکردووە، لە ئێستادا سەرقاڵی دانانی میکانیزمیکی گونجاون بۆ دامەزراندنی ئەو پێشکەشکارانە.

هاوکات، کەریم سەید وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە ئەوەی خستووتەڕوو، لە ئێستادا ماوەی پێشکەشکردن کۆتایی هاتووە و تا ئێستا روون نییە درێژدەکرێتەوە یان نا، بەڵام تا ئیستاش ماڵپەڕی خۆتۆمارکردنەکە چالاکە.

هەفتەی رابردوو، وەزارەتی پەروەردەی عێراق لەرێگەی ماڵپەرێکی ئەلیکترۆنییەوە فۆڕمی ناوتۆمارکردنی بۆ دامەزراندنی مامۆستا بەشێوەی گرێبەست بڵاوکردەوە.

کامەران کەریم