تەندروستی گەرمیان: یەکەم حاڵەتی کۆلێرا تۆمارکرا

(0) / / کردستان / زایەڵە گەرمیان کۆلێرا


Sep 01, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە -  ته‌ندروستى گه‌رمیان ڕایگەیاند: یه‌كه‌م حاڵه‌تى نه‌خۆشی كۆلێرا له‌ گه‌رمیان دەستنیشانكرا كه‌ ژنێكى ته‌مه‌ن 24 ساڵه‌.
ڕونیشکراوەتەوە: تیمه‌كانى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى خۆپاراستنى ته‌ندروستى گه‌رمیان راسپێردراون بۆ به‌دواداچوونى ئه‌و كه‌یسه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ سه‌رچاوه‌ى تووشبوونی.
داواش له‌ هاوڵاتیان ده‌كه‌ین كه‌ خۆپارێزیی بكه‌ن به‌مه‌به‌ستى دووربوون له‌ مه‌ترسییه‌كانى حاڵه‌ته‌كانى سكچوون و كۆلێرا، ئه‌ویش به‌ گرتنه‌به‌رى رێكارى پاكوخاوێنى و خۆپارێزی و دڵنیابوونه‌وه‌ له‌ پاكیی سه‌رچاوه‌ى ئاوی خواردنه‌وه‌ و به‌كارهێنانیان.
کامەران کەریم