محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌ردانی ئێران ده‌كات

(0) / / عراق / زایەڵە سوودانی خووزستان سودانی ئێران


Sep 01, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - میدیاكانی ئێران بڵاویان كرده‌وه‌ كه‌ هه‌فته‌ی داهاتوو سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌سه‌ردانێك ده‌گاته‌ وڵاته‌كه‌یان و به‌تایبه‌تیش سه‌ردانی پارێزگای خوزستان ده‌كات.

عه‌لی ئه‌كبه‌ڕ حوسێنی پارێزگاری خوزستان ڕایگه‌یاندووه‌: هه‌فته‌ی داهاتوو محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سه‌ردانی ئێران و پارێزگاكه‌یان ده‌كات.

سه‌باره‌ت به‌ هۆكاری سه‌ردانه‌كه‌، عه‌لی ئه‌كبه‌ڕ هیچ زانیارییه‌كی نه‌دركاندووه‌، به‌ڵام جه‌ختی كردۆته‌وه‌ كه‌ ڕووداوێكی هه‌واڵی گرینگ ده‌بێت بۆ پارێزگای خوزستان و دواتر زانیارییه‌كان له‌سه‌ر سه‌ردانه‌كه‌ به‌فه‌رمی ڕاده‌گه‌یه‌نرێ.

لای خۆیانه‌وه‌ میدیاكانی ئێران باسیان له‌وه‌ كردووه‌ كه‌ ئامانج له‌ سه‌ردانه‌كه‌ی محه‌مه‌د شیاع سوودانی دانانی به‌ردی بناغه‌ی هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر و به‌ستانه‌وه‌ی هه‌ردوو پارێزگای به‌سڕه‌ و خوزستانه‌.

محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق پارساڵیش له‌ كۆتاییه‌كانی مانگی تشرینی دووه‌م سه‌ردانی وڵاتی ئێرانی كردبوو و له‌گه‌ڵ ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕه‌ئیسی سه‌رۆك کۆماری ئێران و ئایەتوڵڵا سەید عه‌لی خامه‌نیی ڕێبه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران و دیکەی به‌رپرسانی باڵای ئه‌و وڵاته‌ كۆببووه‌وه‌.