ههر كۆمپانیایهك له %75كرێكارهكانى ناوخۆیی نهبن سزا دهدرێن
(0) /
زایەڵە - لهمڕۆوە ئەو مۆڵەتە تەواو دەبێت، کە حکومەتی هەرێمی کوردستان بە کۆمپانیاکانی دابوو بۆ دامەزراندنی 75٪ـی کرێکاری ناوخۆیی و 25٪ـی کرێكاری بیانی.
ئاریان ئەحمەد وتەبێژی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیاندووه : ئەمڕۆ (هەینی) دوایین وادەیە بۆ کۆمپانیاکان بۆ ئەوەی رێژەی کرێکارانی کورد بکەنە 75٪ کە لەنێو ئەو رێژەیەش دەبێت 70٪ـی ئەو کوردانە گەنج بن، بەڵام ئەو بڕیارە زیاتر بۆ کۆمپانیا نوێیەکان و ئەوانەیە، کە مۆڵەتیان تەواو بووە و داوای نوێکردنەوەی مۆڵەت دەکەن، چونکە پێیان نادرێت تاوەکو بڕیارەکە جێنەجێ نەکەن.
شایهنى باسه لە سەرەتای ئەمساڵەوە،حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پاڵپشتیکردنی کرێکارانی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بە پابەندکردنی کۆمپانیاکان بە دامەزراندنی 75٪ـی کرێکاری ناوخۆیی و 25٪ـی کرێکاری بیانی.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: