تەندروستی سلێمانی باسی حاڵەتی کۆلێرا دەکات
(0) /
زایەڵە - دکتۆر سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: چوار تووشبووی نەخۆشی کۆلێرا لە سلێمانی تۆمارکراوە، دەبێت هاووڵاتیان هۆشیاربن لە جێبەجێکردنی رێنماییەکان و سەرچاوەکانی ئاو.
بەرێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد : تا ئیستا 10 تووشبووی نەخۆشی کۆلێرا تۆمارکراوە و 100 کەسی دیکەش گومانی تووشبوویان لێ دەکرێت بە کۆلێرا، رۆژانەش نزیکەی 100 کەس بەهۆی سکچوون و رشانەوەوە سەردانی نەخۆشخانەکان دەکەن، پێویستیش ناکات هاووڵاتیان بترس بەڵام دەبێت بەباشی رێنماییەکانی تەندروستی جێبەجێ بکەن و زۆر ئاگادری ئاو و سەوزە بن لەکاتی خواردنیدا و لە سەرچاوەکەی دڵنیابن.
روونیشی دەکاتەوە: نیشانەکانی کۆلێرا سکچوون و رشانەوەی تووندە لە ماوەیەکی کورتدا وا لە کەسی تووشبوو دەکات کە وشک ببێتەوە بۆیە گەر زوو نەگەیەنرێتە نەخۆشخانە بۆ وەرگرتنی چارەسەر ئەگەر هەیە نەخۆشەکە گیان لەدەست بدات، یاخود ببێتە هۆی وشکبوونەوەی جەستە و لاوازکردنی گورچیلەکانی.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: