دەروازە سنوورییەکانی عێراق: زیاتر لە سێ ملیۆن زیارەتکار سەردانی عێراقیان کردووە

(0) / / عراق / زایەڵە ئەربەعین ئیمام حسێن چلە کەربەلا


Sep 02, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - سەرۆکی دەستەی دەروازە سنورییەکانی عێراق ئاشکرایکرد، ژمارەی زیارەتکارانی چلەی ئیمام حسێن سێ ملیۆن و 500 هەزار کەسی تێپەڕاندووە.
 
عەدنان وائلی، سەرۆکی دەستەی دەروازە سنورییەکانی عێراق باسی لەوەشکرد، تاکو ئێستا ژمارەی زیارەتکارانی ئێران و وڵاتانی دیکە بۆ عێراق گەیشتووەتە سێ ملیۆن و 500 هەزار کەس، زیاتر لە 250 هەزار زیارەتکاری بیانیش گەڕاونەتەوە وڵاتەکانیان.
 
ئەوەشی خستەڕوو، زۆربەی زیارەتکاران لەرێگەی دەروازەی سنووری زڕباتییەوە داخڵی عێراق بوون، کە ژمارەیان یەک ملیۆن و 600 هەزار کەس بوو، زیاتر لە 160 هەزار زیارەتکاری بیانیش لەرێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی نەجەفەوە هاتوون.
 
سەرۆکی دەستەی دەروازە سنورییەکان ئاماژەی بەوەشکرد، بەهەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی ئێران رێککارەکانی پێشوازیکردن لە زیارەتکاران زۆر بە باشی بەڕێوەچوون