سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاری دا ئۆپەراسیۆنی ئەمنیی فراوان لە کەرکووک بکرێت
(0) /
زایەڵە - سەرۆکوەزیرانی عێراق داوای پاراستنی ئارامی و سەقامگیریی کەرکووک دەکات و بڕیاریدا ئۆپەراسیۆنی ئەمنیی فراوان لەو شارەدا بکرێت.
نووسینگەی راگەیاندنی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق (شەممە، 2-9-2023) پۆستێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس (تویتەری پێشوو) کرد و تێیدا دەڵێت، "محەممەد شياع سوودانی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان بڕیاریدا بە جێبەجێکردنی قەدەخەی هاتووچۆ لە کەرکووک و دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی ئەمنیی بەرفراوان لەو ناوچانەی پشێوییان بەخۆیەوە بینی بۆ ئەوەی بە وردی بیانپشکنن."
هەر لە پۆستەکەدا هاتووە، محەممەد شیاع سوودانی "داوا لە هەموو لایەنە سیاسییەکان و چالاکییە کۆمەڵایەتی و جەماوەرییەکان دەکات بە رۆڵی خۆیان هەستن بۆ رێگەگرتن لە دروستبوونی پشێوی و پاراستنی ئاسایش، ئارامی و سەقامگیریی پارێزگەی کەرکووک."
تێبينيێك بنێرە: