خانمانی تورکیا بۆ یەکمجار پلەی  پاڵەوانی باڵەی ئەورووپایان بەدەستهێنا

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش تورکیا


Sep 06, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ  تیپی نیشتمانی باڵەی خانمانی تورکیا بە سەرکەفتن بەرانبەر بە تیپی نیشتمانی تەبەرستان، بۆ یەکەمجار عینوانی پاڵەوانێتی ئەورووپایان بەدەست هێنا.

فیناڵی پێشبڕکێیەکانی پاڵەوانێتی باڵەی خانمانی ئەورووپای 2023، لە شاری برۆکسێل و لە نێوان دوو تیپی تەبەرستان و تورکیا بەڕێوەچوو و بە ئاکامی 3 بەر 2 و بە سوودی تورکیا کۆتایی پێهات.

تورکیا لە بەشەکانی دووهەم و چوارم و پێنجمدا بە ئاکامی 25 بەر 21 و 25 بەر 22 و 15 بەر 13 سەرکەفت و لە بەشەکانی یەکەم و سێهەمدا 25 بەر 27 و 22 بەر 25 یارییەکەی دۆڕا.

مێلیسا ڤارگاس بۆ تورکیا 45 سەرپشک و تیانا بوشکوڤیچ بۆ تەبەرستان 37 سەرپشکی بەدەست هێنا.

لە هەمان یاریدا تیپی نیشتمانی هولەند بە ئاکامی 3 بەر 0 و بەرانبەر بە تیپی نیشتمانی ئیتالی سەرکەفت.

ئامادەکردن: کەژاڵ حەمیدی