وەزارەتی پەروەردە:مامۆستایان سەرپشک دەکرێن ئەگەر وانەیان نەبێت لەدەوامدا نەبن

(0) / / کردستان / زایەڵە هەرێم وانە مامۆستا


Sep 06, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وەزارەتی پەروەردەی هەرێم ڕایگەیاند مامۆستایان سەرپشک دەکرێن ئەگەر وانەیان نەبێت لەدەوامدا نەبن.

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم، سەبارەت بە دەوامی مامۆستایان بڕیاریدا کە مامۆستایان دەتوانن بە گوێرەی وانەکانیان کە لە خشتەی بەشە وانەکانیان بۆیان دانراوە لە دەوامدا بن، واتە جگە لە کاتی وتنەوەی وانەکانی خۆی پابەند ناکرێن بە مانەوەیان لە سەرەتای دەوام تا کۆتایی دەوام و سەرپشکن لە مانەوەیان لە ناوەندەکانی خوێندن.

کامەران کەریم