ژمارەی زیارەتکارانى چلەى ئیمام حسێن (ع) دوو هێندە زیادی کردووە؛ 22 ملیۆنی تێپەڕاند
(0) /
زایەڵە - زیاتر لە 22 ملیۆن زیارەتکار بۆ بەشداریکردن لە چلەی ئیمام حسێن سەردانى شارى کەربەلایان کردووە کە مەزارى ئەو ئیمامەى لێیە، کە بەراورد بە حەوت ساڵ لەمەوبەر ژمارەیان دوو ئەوەندە زیادیکردووە.
بەگوێرەى ئامارێکى عەتەبەى عەباسییە لە کەربەلا، کە ئەمڕۆ چوارشەممە 6ى ئەیلوولی 2023 بڵاویکردووەتەوە، لە دەروازەکانى ئەو شارەوە 22 ملیۆن و 16 هەزار و 146 زیارەتکار سەردانى پارێزگاکەیان کردووە، ئەو ژمارەیە لە 17ى ئاب تاوەکو کاژێر 12:00ى نیوەڕۆى 5ى ئەیلوول هەژمار کراوە.
ژمارەى زیارەتکارانى ئەمساڵ، بەگوێرەى بەڵگەنامەکە، دوو ئەوەندەى ژمارەى زیارەتکارانى ساڵى 2016 بووە، کە ئەوکات 11 ملیۆن و 210 هەزار 367 کەس بووە.
بەگوێرەى ئامارەکە ساڵی 2017 زیاتر لە 13 ملیۆن زیارەتکار هاتوون، ساڵى 2018 ژمارەکە زیادیکردووە بۆ 15 ملیۆن زیارەتکار، 2019 هەمان ژمارەى ساڵى پێش خۆى بووە، ساڵى 2020 بەهۆى بڵاوبوونەوەى پەتاى کۆرۆنا ژمارەکە کەم بووەتەوە بۆ 14 ملیۆن زیارەتکار، ساڵى 2021 ژمارەى زیارەتکاران 16 ملیۆن کەسى تێپەڕاندووە، بۆ ساڵى دواتر گەیشتووەتە 21 ملیۆن زیارەتکار.
زیارەتکارانى چلەى ئیمام حسێن لە چوار دەروازەوە دەچنە ناو پارێزگاى کەربەلا، لە سنوورى پارێزگاکانى بەغدا، نەجەف و بابل.

تێبينيێك بنێرە: