توركیا گوندێكى باتیفیا بۆردومان دەکات

(0) / / جهان / زایەڵە توركیا


Mar 21, 2021

قەبارەی فۆنت:

توركیا ئه‌و ناوچانه‌ بۆردومان ده‌كات كه‌ هاووڵاتیان تێیدا چونه‌ته‌ گه‌شت و سه‌یران
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، تۆپخانه‌كانى توركیا لە یه‌كه‌م رۆژى جه‌ژنى نه‌ورۆز له‌ هه‌رێمى كوردستان گوندێكى نزیك ناحیه‌ى باتیفیایان کردە ئامانج.
باتیفیا سه‌ر به‌قه‌زاى زاخۆیه ‌و هاووڵاتیان بۆ گه‌شت و سه‌یران چونه‌ته‌ ئه‌و ناوچانه‌.
دڵشێرعه‌بدولستار قایمقامى قه‌زاى زاخۆ به‌وه‌كاله‌ت به‌ میدیاكانى نزیك له‌ پارتى دیموكراتى كوردستانى ڕاگه‌یاندوه‌: تۆپبارانه‌كه‌ له‌ نزیك گوندى بانكابن بوه‌ له‌ ناحیه‌ى باتیفیا له‌ قه‌زاى زاخۆ وه‌ك ئه‌و ده‌ڵێت زیانى گیانى نه‌بوه‌.
ناوبراو ئه‌وه‌شى خستۆته‌ڕوو: تۆپبارانه‌كه‌ ترس و دڵه‌ڕاوكێى خستۆته‌ دڵى هاووڵاتیانى ناوچه‌كه‌ به‌ تایبه‌ت ئه‌وانه‌ى بۆ گه‌شت و سه‌یران ڕویان له‌ ناوچه‌كه‌ كردوه‌.