کۆمپانیایەکی چینی 2 هەزار ئۆتۆمبێلی وەکوو یارمەتی بۆ یارییەکانی هانگژۆ دابین کردووە

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش چین یاری


Sep 07, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ یەکێک لە کومپانییەکانی گەورەی ئۆتۆمبێلسازی چین، هەژمارێکی زۆری ئۆتۆمبێلی ڕادەست بە بەرپرسەکان و بەڕێوەبەرەکانی یارییەکانی ئاسیایی 2022ی هانگژۆ کردووە.

ڕێوڕەسمی ڕادەستکردنی ئۆتۆمبێلەکان کە بە شێوازی فەرمی بۆ یارییەکانی ئاسیای 2022 دابین کرابوو، لە شاری هانگژۆ بەڕێوەچوو.

کۆڕی هوڵدینگی "جیلی ژجیانگ" وەکوو کۆمپانی فەرمی یارییەکانی ئاسیا، زیاتر لە 2هەزار ئۆتۆمبێلی زیرەک و زیاتر لە 2 هەزار شۆفێری تایبەتی بۆ یارمەتیدان بۆ بەڕێوەچوونی ئەو ڕووداوە گەوڕەیە دابین کردووە.

هەروەها بۆ شۆفێرەکان چی فێرکاری پێویست بێ ئەنجام بووە لەوانە، تەمیسکاری تاکەکەسی، پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بە پێی پێوەر، زانیاری پزیشکی، زانیاری یارییەکانی ئاسیایی و کەلتووری شارستانییەتی.

کەژاڵ حەمیدی