پێشبینی دەکرێت ڕۆناڵدۆ ببیتە موسڵمان

(0) / / ورزش / زایەڵە ڕۆناڵدۆ موسڵمان


Sep 10, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ کەسێکی بەناوبانگی خەڵکی عەرەبستان کەوا کاری لێکدانەوەی خەون و بژارەیە، دەڵێت بێگومان ئەستێرەی پورتێگالی دەبێتە موسڵمان.

موحەمەد ئەلتویم کەسێکی ناسراو و بەناوبانگی خەڵکی عەرەبستانە و کاری بژارە و لێکدانەوەی خەونە، ئەو کەسایەتییە لە نوێترین وتووێژی خۆیدا ڕایگەیاندووە کە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بێگۆمان دەبێتە موسڵمان.

ناوبراو لە وتووێژەەیدا دەڵێت: خەونم دیوە کریستیانۆ دەبێتە موسڵمان.

ڕاگەیاندنی پڕ دەنگ و باسی ئەو کەسایەتییە لە عەرەبستاندا ڕەنگدانەوەی زۆر زەقی بووە و زۆربەی لە میدیاکانی عەرەبستانی لەسەر ئەو بابەتە کاریان کردوون و وتەی ناوبراو دەگێڕنەوە.

ڕۆناڵدۆ زستانی ساڵی ڕابردوو بە مووچەی سەیر و سەمەری 200 ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ نەسری ڕیاز ڕێککەوتن. 

کەژاڵ حەمیدی