سەرۆک کۆماری ئێران سوپاسی خەڵک و حکومەتی عێراق دەکات
/
عراق
/
زایەڵە
ئێران
عێراق
ڕەئیسی
سوودانی
زایەڵە - سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران مەحەمەد شەیاع سودانی ڕۆژی شەممە، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران-ەوە ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی پێگەیشت.
نووسینگهی ڕاگهیاندنی سهرۆك وهزیرانی عێراق لهراگهیێندراوێكدا رایگهیاند" لە سەرەتای پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، ڕەئیسی سوپاسی خەڵک و حکومەتی عێراقی کرد بۆ خزمەت کردن و میوانداریی کردنی ئەو زیارەت کارانەی کە بەشدارییان کرد لە یادکردنەوەی چلە ئیمام حوسێن (سەلامی لێ بێت)، وستایشی ئەو هەوڵانەی کرد کە لە هەموو ئاستەکاندا ئەنجامدراون، وەکوو بەڵگەیەک بۆ سەقامگیری عێراق و بەرەو پەرەپێدانی نیشتیمانی هەژماری کرد، و نوێنەرایەتی پەیامی خۆشەویستی و ئاشتی کرد لە عێراقەوە بۆ هەموو جیهان.
لە لای خۆیەوە، سودانی جەختی کردەوە لەوەی کە میوانداری کردن و خزمەت کردنی زیارەت کارانی چلە وێنەیەکە لە ڕێگەیەوە عێراقییەکان ساڵانە دووپاتی دەکەنەوە، بە پابەندبوونیان بەو چاکە و بەها بەرزانەی کە لە خانەوادەی پێغەمبەرەوە (سەلامیان لێ بێت) هاتوە.
لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا باس لە گرنگی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان و بەشداریکردنیان لە سەقامگیری ناوچەکە کرد، لەگەڵ پەیوەندییە کولتووری و ئاینییەکانی نێوان هەردوو وڵات و توانای عێراق لە نزیکردنەوە و بتەوکردنی لێکتێگەیشتن لە نێوان وڵاتانی ناوچەکەدا.
تێبينيێك بنێرە: