پەرلەمانتارێک: چۆن زەمانەت بۆ مووچەی مووچەخۆرێكی بەسرە هەیە دەبێت بۆ مووچەخۆری هەرێمیش هەبێت

(0) / / کردستان / زایەڵە دارا سێکانیانی هەرێم بەسرە


Sep 10, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هۆكاری نەناردنی مووچە و پشكی هەرێم بەپێی یاسای بودجە ئاشكرادەكات و دەشڵێت: لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا داوامانكرد چۆن زەمانەت بۆ مووچەی مووچەخۆرێكی بەسرە هەیە دەبێت بۆ مووچەخۆری هەرێمیش هەبێت.

دارا سێكانیانی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەزایەڵەی ڕاگەیاند:  سێ هۆكار هەن بۆ نەناردنی پشكی هەرێم كە بریتین لە بێ متمانەیی لە نێوان هەرێم و بەغداد و كەڵەكەبوونی كێشەكانی پێشوو و نەبوونی نیازپاكی لە نێوان هەردوولادا.

وتیشی:لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی وەزیری دارایی لەگەڵ لیژنەی داراییدا تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق رایگەیاندووە هەرێم لە پشكی خۆی زیاتری وەرگرتووە و ئەوەی كە دەدرێت 500 ملیار دینارە وەكو قەرز بە هەرێمی كوردستان.

ئەوەشی خستەڕوو:  لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراقدا داوامانكرد ناكرێت مووچەخۆرانی هەرێم لە دڵەڕاوكێدابن و چۆن زەمانەت بۆ مووچەی مووچەخۆرێكی بەسرە هەیە دەبێت بۆ مووچەخۆری هەرێمیش هەبێت.

 

کامەران کەریم