سودانی پشتیوانی تەواوی حکومەت بۆ کارەکانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان دووپاتدەکاتەوە
/
عراق
/
زایەڵە
سوودانی
هەڵبژاردن
زایەڵە - "محەمەد شياع سودانی"سەرۆک وەزیران، پشتگیری تەواوی حکومەتی بۆ هەوڵ و کارەکانی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان دووپاتکردەوە بۆ دڵنیابوون لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: محەمەد شیاع سودانی " سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، پێشوازی لە سەرۆکی دەستەی کۆمیسیارانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان و ئەندامانی دەستە کرد و لە میانی کۆبوونەوەکەدا کورتەیەک لەبارەی بە ئامادەکارییە بەردەوامەکانی کۆمسیۆن بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا پێشکەشکرا.
بەپێی بەیاننامەکە"سودانی" دووپاتی پاڵپشتی حکومەتی کردەوە بۆ کارەکانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان بەمەبەستی دڵنیابوون لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی سەرکەوتوو شەفاف،هەرورک جەختی لەسەر گرنگی بەشداریکردنی فراوانی هاوڵاتیان کردەوە،کە هەموان هەوڵ بۆ دەستەبەرکردنی سەرکەوتنی ئەم پرۆسە دیموکراسییە بدەن ،بە بەجۆرێک گوزارشت لە دەربڕینی ڕاستەقینەی ئیرادەی گەلی عێراق بکات.
لای خۆشیەوە سەرۆکی دەستەی کۆمسیاران ئاماژەی بە هەوڵ و تواناکانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنکرد لە جێبەجێکردنی مەرجەکانی سەرکەوتنی پڕۆسەی هەڵبژاردن لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق بە پارێزگاری کەرکوکیشەوە، هەروەک سەرۆکی فەرمانگەی هەڵبژاردن دووپاتیکردەوە کە زیاتر لە 90%ی خشتەی کاتی کارەکان تەواو بووە، ئەمەش بە واتای ئامادەیی کۆمسیۆن دێت، بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا.
تێبينيێك بنێرە: