زۆربەی هاووڵاتیانی ئەمریکا خوازیاری دوورخستنەوەی دەسبەجێی ترامپ لە دەسەڵاتن

(0) / / جهان / ترامپ ڕاپرسی ئەمەریکا


Jan 09, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئەنجامی ڕاپرسییەک کە پاش هێرشی لایەنگرانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ سەر کۆنگرێسی ئەم وڵاتە، ئەنجام دراوە، دەریدەخات لە سەدا ۵۷_ی هاووڵاتیانی ئەمریکا خوازیاری دەسبەجێ دوورخستنەوەی سەرۆک کۆماری وڵاتەکەیانن.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئەنجامی ڕاپرسی هاوبەشی ڕۆیتێرز و دامەزراوەی ڕاپرسی ئیپسووس کە دوای هێرشی لایەنگرانی ترامپ بۆ کۆنگرێسی ئەمریکا ئەنجام درا و ئەمڕۆ ئەنجامەکەی ئاشکرا کرا، دەریدەخات کە له سەدا ۵۷_ی هاووڵاتیانی ئەمریکا خوازیاری دەسبەجێ دوورخستنەوەی ترامپ لە دەسەڵاتن.

هەروەها لە سەدا ۷۰_ی بەشداربووانی ئەم ڕاپرسیی هاوبەشەدا ناڕەزایەتی خۆیان نیشان داوە لە هەمبەر ئەو کارانەی کە ترامپ لەم چەند هەفتەی دواییەدا ئەنجامی دا و دواجار بووە هۆی هێرشی لایەنگرانی بۆ سەر کۆنگرێس.

کۆتایی/.