بە 526 ملیۆن دینار پرۆژەی دروستكردنی چەند شەقامێك لە بەردەڕەش جێبەجێ دەكرێت

(0) / / کردستان / زایەڵە پڕۆژە کوردستان خزمەتگوزاری


Sep 12, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - وەزارەتی شارەوانی ڕایگەیاند: لە چوارچێوەی جێبەجێكردنی پرۆژە خزمەتگوزارییەكانی شارەوانی لە شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار فەرمانێكی وەزاری دەركرد بۆ خەرجكردنی گوژمەی 526 ملیۆن دینار بۆ شارەوانیی بەردەڕەش لە پارێزگەی دهۆك.
ئەو گوژمەیە لەسەر ڕێژەی (100%)ی داهاتی فرۆشتنی زەویی ڕوكنی شارەوانی لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی بەردەڕەش و بەپێی پلانی ساڵی 2023 بەمەبەستی جێبەجێكردنی دەرخستەی تایبەت بە پرۆژەی دروستكردنی شەقامی ناوخۆیی لە گەڕەكی شێوەقور و شەهیدان لە بەردەڕەش خەرج دەكرێت.
هاوكات لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی دهۆك ئێستا ژمارەیەك پرۆژەی خزمەتگوزاری لە قۆناغی جێبەجێكردندان و لە داهاتووشدا پرۆژەی دیكە دەكەونە بواری جێبەجێكردنەوەوە.
کامەران کەریم