جەمال کۆچەر بۆ زایەڵە: کورد هیچ بەدیلێکی نیە جگە لەوەی پابەندی ڕێکەوتن لەگەڵ بەغدا بێت

(0) / / گفتگو / زایەڵە عێراق بەغدا بودجە


Mar 21, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئەندامێکی کوردی پەرلەمانی عێراق جەختی لە سەر ئەوە کردەوە کە کورد هیچ بەدیلێکی دیکەی نیە جگە لەوەی دەبێت پابەندی ڕێکەوتن بێت لەگەڵ بەغدا.
جەمال کۆچەر ئەندامی کورد لە پەرلەمانی عێراق لە وتوێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە، رایگەیاند: لە ئێستادا شیعە زۆرینەن و دەتوانن بێ کورد، یاسای بودجە تێپەڕێنن، ئەگەر ئەو ڕێکەوتنە  سەری بگرتایە بۆ هەرێم باش بوو .
ناوبراو هۆکاری پەسەند نەکردنی یاسای بودجە لە دوایین کۆبونەوەی پەرلەمانی عێراق وتی: لەو بڕوایەم بڕیارێکی نێو ماڵی شیعیە. هۆکارەکەش دوو ئەگەری  لە پشتە. یەکەم؛ بابەتی موزایەداتی هەڵبژاردن لەناو خۆیان زۆرینەی ڕێکەوتن لەگەڵ هەرێم هەندێکی دیکە ئەوانەن حەزیان نیە ئەسڵەن بودجە هەبێ و دژی حکومەتی کازمین. خاڵی دووەم پیلانێکی لایەنی شیعە بێت لە کۆتا دەقەکە شتێکی وا دەکات ناچارت دەکەن تێپەڕێت ئەوان ئەو پێشنارەیان کردوو ئێمەش بایکۆتمان کرد.
جەمال کۆچەر لەبارەی وردەکاری ئەو ڕێکەوتنە کە جێبەجێ نەکرا ڕایگەیاند: ئێمە پێشنیاری حکومەتمان هەبووو باسی 250 هەزار بەرمیل و داهاتی ناوخۆ، ئەوانیش  بودجەی هەرێم بنێرن. ڕێکەوتنی دووەم هەمان شت بوو 460 هەزار بەرمیل ڕادەستی بەغداد بکرێت، حکومەتی عێراق تێچووی کۆمپانیاکان و بەشی بەکارهێنانی ناوخۆ و لەگەڵ  پترۆدۆلار لە کۆتای نوسراوە بەمەرجێک ئەوەی بۆ عێراق بمێنێتەوە   لە 250 هەزار بەرمیل نەوت کەمتر نەبێت. لەبەر شەقامی خۆیان بوو یەکەمجار باسی  پترۆدۆلار دەکرێت. باسی تێچووی کۆمپانیاکانی هەرێم دەکرێت. بەکارهێنانی ناوخۆ، ئەوانە  زاراوەی نوێن بۆ هەرێم. باش بوو سەری بگرتایە بە داخەوە  سەری نەگرت بزانین  ڕۆژی شەممە چی دەبێت .
پەرلەمانتاری فراکسیونی یەکگرتوو لە بەغدا سەبارەت بە هۆکاری جێبەجێ نەبوونی ڕێکەوتنەکە وتی: ئەوان لە ڕێکەوتنەکە پەشیمان بوونەوە، دەقی تریان هێنا ئەو دەقە بۆ کورد ناگونجێت .
جەمال کۆچەر لەبارەی ئاکامی بەشە بودجەی هەرێم و ئەگەری تێپەڕاندنی بەبێ کورد لە پەرلەمانی عێراق، وتی:شیعە لە ئێستادا لە پەرلەمانی عێراق زۆرینەن. بەتەنیا دەتوانن بودجە تێیپەڕێنن. سونەش بچێتە پاڵیان دەتوانن تێپەڕێنن ئەسڵەن بەبێ ئەوەى پێویستیان بەکورد بێت. ئەگەر کورد پابەند نەبێ بەغداد ئەوکاتە  هیچ  بودجە بۆ هەرێم نانێرێت. ئەوە دەقی نوێیە وایان داناوە ئەگەر هەرێم پابەند نەبێت ئەوکاتە یەک دینار بەهەرێم نادرێت .
ناوبراو سەبارەت بە بەدیلی کورد جەختی کرد: کورد هیچ بەدیلێکی نیە، یان دەبێت پابەند بێت یاخود بە  یاسایی تەمویلی عجز کۆتای پێدێت .
وتووێژ -  کامەران کەریم