حكومەت پێشوەخت پارەت لێوەردەگرێت و درەنگ پێتدەدات

(0) / / کردستان / زایەڵە پارە حکومەت سلێمانی


Sep 14, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە -ئەنوەر تاهیر، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند:  سیستمی پریپەیدی كارەبا كێشەیە و كێشەی بۆ مووچەخۆران دروستكردووە، بۆ نمونە لە ئێران و وڵاتانی دراوسێ و پێشكەوتوو، مووچەخۆر ئۆتۆماتیكی هەر لە مۆبایلەكەی دەستیەوە لەو مووچەیەی دەچێتە سەر ئەژمارەكەی پارەی ئاو، كارەبا و خزمەتگوزارییەكانی دیكە دەدات، بەڵام حكومەتی هەرێم مووچەت ناداتێ، بەڵام بە دە جۆر باجت لێوەردەگرێت، پرسیارەكەش ئەوەیە هاوڵاتی ومووچەخۆر لە كوێ بیهێنێت، لە چی بیدات.

وتیشی:  چۆن دەبێت مووچەخۆرێك مانگی حەوت، هەشت و نۆ دەوامی كردبێت، حكومەت مووچەی نەداتێ، بەڵام لە هەمان كاتدا پێش بەكارهێنانی، پارەی كارەبا بدات، جگە لە پارەی خۆڵ و خاشاك و پارەی كارەبای مۆلیدە و ئاو.

کامەران کەریم