قایمقامی کەلار  سەردانی میدانی بۆ داواو و سکاڵای هاوڵاتیان دەکات

(0) / / کردستان / زایەڵە هاوڵاتیان کەلار


Sep 14, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - قایمقامیەتی کەلار ئاشکرایکرد:  ئەمڕۆ  شەهاب حاجی احمد قایمقامی قەزای کەلار بە یاوەری سەرۆکی لیژنەی مۆلیدات ، گەڕەکی گۆران ، نزیک مزگەوتی دایکی بەسەرکردەوە.

سەردانەکەی لە سەر سکاڵا و داواکاری هاوڵاتیانی ئەو گەڕەکە بوو لە شوێنی دانانی مۆلیدەی ئەهلی کە مۆلیدەکەیان بەر پرۆژەی شارەوانی دەکەوێت.

قایمقامی کەلار لیژنەی مۆلیداتی ڕاسپارد بە هەماهەنگی لە گەڵ سەرۆکایەتی شارەوانی کەلار ، جارێکی ترپێداچوونەوە بە شوێنی دانانی مۆلیدەکە بکەن ، ئەگەر شوێنی گونجاوتر هەبێت ، کە کەمترین زیانی هەبێت لە رووی دەنگ و دوکەڵ بۆ ئەوەی مۆلیدەکەی تیادا دابنرێت.

کامەران کەریم