ڕاگەیەندراوێک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە مەسرور بارزانی هەرێمی کوردستان سوودانی


Sep 17, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، راگەیەندراوێکی لەبارەی مووچەی فەرمانبەر و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە.
له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه‌، بە پشتبەستن بەخوای گەورە و ئیرادەی بەهێزی گەلەکەمان، توانیمان بەرگری لە مافی خەلکی کوردستان بکەین و لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراقی فیدراڵ  محەمەد شیاع سوودانی بگەینە ڕێککەوتنێکی گونجاو ، بۆ دابینکردنی مووچەی هاووڵاتیان.
مه‌سرور بارزانی راشیده‌گه‌ێنێت، سوپاس بۆ پشوودرێژیی هاونیشتمانیانی خۆڕاگر کە متمانەیان بە حکومەتەکەی خۆیان لە دەست نەدا، سوپاس بۆ جەنابی سەرۆک بارزانی کە پاڵپشت و ڕێنیشاندەرمان بوو لە زاڵبون بە سەر کۆسپەکاندا.
سه‌رۆكی حكومه‌ت ده‌شڵێت، سوپاس بۆ پالپشتی و ڕۆڵی  سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پشتیوانیکردن و سەرخستنی پرۆسەی دانوستان لە گەل حکومەتی فیدرال، سوپاس بۆ لایەنە سیاسیەکانی عێراقی فیدرال کە پشتیوانمان بوون.
هه‌روه‌ها مه‌سرور بارزانی رایده‌گه‌ێنێت، سوپاس بۆ لایەنە سیاسیەکانی کوردستان و فراکسیۆنە کوردستیانەکان لە پەرلەمانی عێراقی فیدرال کە پاڵپشت و هاودەنگ بوون لە دەستەبەرکردنی مافی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.
له‌ به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه‌، سوپاس بۆ شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە بە بێ ماندووبوون و بە هەستێکی پڕ لە بەرپرسیاریەتی توانییان لەم ئەرکە قورسەدا سەرکەون.
له‌ كۆتاییدا مه‌سرور بارزانی رایده‌گه‌ێنێت، بە پشتیوانی خوای گەورە بەردەوام دەبین لە خزمەتکردنی هاووڵاتیانی خوشەویست و ڕێگە بە هەوڵە نەزۆکەکان نادەین سەقامگیریی هەرێمی کوردستان تێک بدەن.