راگەیەندراوێك لە دژەتیرۆرەوە لەسەر رووداوەكەی عەربەت
(0) /
زایەڵە - دژەتیرۆر دەڵێت، هێرشەكەی عەرەبەت لەڕێی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە ئەنجامدراوە و شەهیدبوونی سێ پێشمەرگەش رادەگەیەنێت.
دەقی راگەیەندراوەكە:
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 2023/9/18 فڕۆکەخانەی کشتوکاڵیی عەربەت لە سلێمانی لەلایەن داگیرکەران و ناحەزانی ئارامی و ئاسایشی هەرێم بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کرایەئامانج کە بەداخەوە سێ هەڤاڵ و پێشمەرگەی قارەمانی دژەتیرۆری کوردستان شەهیدبوون و سێ پێشمەرگەی تریشمان برینداربوون.
وێڕای دەربڕینی هاوخەمی و پرسە و سەرەخۆشیمان بۆ شەهیدبوونی هەڤاڵەکانمان هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکانمان دەخوازین. بۆ هەموولایەکیشی رووندەکەینەوە لێکۆڵینەوەی ورد لەسەر ئەم تاوانە تیرۆریستییە دەستپێکردوە کە بەچاوساغی نۆکەرانی بێگانە و سیخوڕانی ناوخۆیی ئەنجامدرا، بێ سزا تێناپەڕێت و هەر لایەن و جاسوسێک هاوکار بووبیت رووبەڕووی سزا و یاسا و ویژدانی نەتەوەکەمانی دەکەینەوە و تۆڵەی شەهیدەکانمان لە ئەستۆی ئێمەیە و ناهێڵین خوێنی گەشیان بەهەدەربڕوات.
بۆ رای گشتی رووندەکەینەوە لەبەر سەلامەتیی رێڕەوی لێکۆڵینەوەکان، زانیارییەکان بە شاراوەیی دەهێڵینەوە و لە داهاتوودا راستییەکان بۆ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان ئاشکرادەکەین.
هەزار سڵاو لە گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان و ئاسایش و ئارامیی هەرێمەکەمان.
سەرشۆڕی و مەرگ بۆ نۆکەران و خیانەتکاران و ناحەزانی گەلەکەمان.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆری کوردستان_CTG
تێبينيێك بنێرە: