عامری: کۆماری ئیسلامی  ئێران تاکە پشتیوانی عێراق  بووه

(0) / عێراق ئێران ئەمەریکا هادی عامری داعش


Jan 09, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئەمینداری هاوپەیمانی فەتحی عێراق وێڕای جەخت کردنەوە لەوەی کە دەبێت هێزەکانی ئەمریکا لە ئەم وڵاتە بکشێنەوە وتیشی کە تاکە پشتیوانی عێراق لە ڕۆژە سەختەکاندا ئێران بوو.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە هادی عامری ئەمینداری هاوپەیمانی فەتحی عێراق، شەممە پاش نیوەڕۆ لە وتارێکدا لە مەراسیمی یەکەمین ساڵوەگەڕی ڕێزلێنانی شەهید "حاجی قاسم سڵێمانی"فەرماندەی پێشووی سوپای قودس و "جاجی مەهدی ئەبوو موهەندیس"جێگری پێشووی ڕێکخراوی حەشدی شەعبی عێراق، لە شاری نەجەف، وتی: شەهید سڵێمانی شان بە شانی عێراقییەکان ڕووبەڕووی گرووپی تیرۆریستی داعش وەستایەوە.

وتیشی:پیلانی داعش پشتیوانی نێودەوڵەتی هەبوو بەڵام فەتوای مەرجەعییەتی پایەبەرزی دینی عێراق ئەم پیلانەی پووچەڵ کردەوە و تووشی شکستی کرد.

عامری ئاماژەیشی بەوە کرد: ئەگەر هاتنە گۆڕەپانی گەلی عێراق نەبووایە ئەم سەرکەوتنە مەزنە بەدی نەدەهات.

جەختیشی لەوە کردەوە: ئەوە کۆماری ئیسلامی ئێران بوو کە لە ڕۆژە دژوارەکاندا، شان بە شانی عێراقییەکان ڕووبەڕووی گرووپی تیرۆریستی داعش وەستایەوە.

ئەمینداری هاوپەیمانی فەتح وتی: ئێمە سپاسی شەهید حاجی قاسم سڵێمانی دەکەین بە بۆنەی ئەو ڕۆڵە گرنگ و گەورەیەی کە لە پشتیوانی کردنی گەلی عێراقدا هەبووی.