هەواڵێکی ناخۆش بۆهەڵەبجەییەکان
(0) /
زایەڵە - ئەندامێکی ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق ڕایگەیاند، دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق لەبارەی بە پارێزگابوونی هەڵەبجە هەڵوەشایەوە.
غەریب ئەحمەد، ئەندامى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق به زایەڵەی ڕاگەیاند: دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق لەبارەی بە پارێزگابوونی هەڵەبجە هەڵوەشایەوە.
ئاماژهی بهوهش كردووه: سەرۆكی پەرلەمانى عێراق ڕێگرە لە دەنگدان بە پڕۆژە یاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە.
جێی ئاماژهیه بڕیاربوو لە دانیشتنى دوێنێى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق دەنگ لە سەر بە پارێزگابوونى هەڵەبجە وەک ١٩ یەمین پارێزگاى عێراق بدرێت، بەڵام دانیشتنەکە دواخرا.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: