دەستەی داکۆکی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی :بە وەرگرتنی یەک مووچە بایکۆت ناشکێنین

(0) / / کردستان / زایەڵە مامۆستایان ناڕازی بایکۆت


Sep 19, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - دەستەی داکۆکی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی داوای دابەشكردنی مووچەی دوو مانگ دەكات و رایدەگەیەنێت، بە وەرگرتنی یەک مووچە بایکۆت ناشکێنن.

سەبارەت بە ئەگەری وەرگرتنی یەك مووچەش دەڵێت، "لەگەڵ وەرگرتنی موچەیەک رۆژی دواتر لە بەردەم پەروەردەی سەرجەم شارەکان خۆپیشاندان سازدەکەین.

دەستەكە دووپاتیشیدەكاتەوە، وەرگرتنی موچەی مانگی 7 و 8 پێكەوە، لەگەڵ دابەشکردنی هەر مووچەیەک لەکاتی خۆیدا زامنی کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکانە.

کامەران کەریم