موچەی مانگی 8ی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت

(0) / / کردستان / زایەڵە مووچە پپێشمەرگە لیوای هاوبەش


Sep 21, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند،موچەی مانگی 8ی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 21ی9ی2023، بڵاویكرده‌وه‌، هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، هەر ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی بودجە و بەرنامەکان (ژمێریاری سەربازی)، رێکارە دارایی و ژمێرییاریەکانی ئەنجام داون و بانکەکان ئاگادارکراونەتەوە، کە رۆژی یەکشەممە 24ی ئەیلولی 2023 موچەی مانگی 8ی 2023ی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.