پەرلەمانتارێکی عێراقی: ھەرێمی کوردستان زیانمەندی یەکەمە لە راگرتنی ھەناردەی نەوت لە رێگەی تورکیاوە

(0) / / عراق / زایەڵە نەوت کوردستان تورکیا هەرێم عێراق


Sep 21, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئەندامێکی لیژنەی نەوتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت، ھەرێمی کوردستان زیانمەندی یەکەمە لە راگرتنی ھەناردەی نەوت لە رێگەی تورکیاوە، تاکە چارەسەریش پابەندبوونیەتی بە بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵییەوە.

باسم غەریباوی ئەندامی لیژنەی نەوت و غاز لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاند، گفتوگۆکانی عێراق و تورکیا بۆ دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوت لە رێگەی بەندەری جەیھانی تورکیاوە بەردەوامن، بەڵام تورکیا بە بیانووی زیانگەیشتن بە بۆریی نەوت بەھۆی بوومەلەرزەکەوە، پڕۆسەکە پەکدەخات و نایەوێت ئەو ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلارە بدات بە عێراق،کە وەک قەرەبوو بەسەریدا سەپێندراوە.

وتیشی، ھەرێمی کوردستان زیانمەندی یەکەمە لە راگرتنی ھەناردەی نەوت لە رێگەی تورکیاوە، چونکە حکومەتی عێراق دەتوانێت قەرەبووی ھەناردەنەکردنی ئەو بڕە نەوتە بکاتەوە، تاکە چارەسەریش بۆ ھەرێم پابەندبوونە بە بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی.

لە ٢٥ی ئاداری ئەمساڵەوە دوای بڕیارێکی دادگای ناوبژیوانیی نێودەوڵەتی، ھەناردەی نەوتی ھەرێمی کوردستان راگیراوە.