پەرلەمانتارێک: حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم زۆر بێباک و کەمتەرخەمە بەرامبەر بەکەیسی دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ

(0) / / کردستان / زایەڵە وانەبێژ پەرلەمانتار کوردستان


Sep 22, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - سەرچنار ئەحمەد ئەندامی پێشووی پەرلەمانی کوردستان بەزایەڵەی ڕاگەیاند: چەند ساڵە لەسەریەک مامۆستایانی وانەبێژ خۆپیشاندان دەکەن و یاداشت دەدەنە لایەنی پەیوەندیدارو داوا دەکەن کە دابمەزرێن ،بەڵا نەحکومەت و نەوەزارەتی پەروەردە وەڵامیان نادەنەوە،

ئەوان ئەتوانن نزیکی 300 هەزار بندیوارو سەردیوار دابمەزرێنن ،ئەتوانن کوردانی باکورو ڕۆژهەڵات وڕۆژئاوادابمەزرێنن ،ومانگانەمووچەیان پێبدەن ،بۆئەوەی لەهەڵبژادنەکاندا دەنگیان بۆ بدەن ،بەڵام مامۆستایەک کەبەفیعلی دەوام دەکات و میلاکی وەزارەتی پەروەردە پڕدەکاتەوەو وانە بەقوتابی دەڵێتەوە ناتوانن بەدەم داواکاریەکانیانەوە بێن و دایان بمەزرێنن کەمافی یاسایی و شەرعی خۆیانە ،

ئەوپەرلە مانتارە وتیشی: بەداخەوە بۆ حکومەتی بێباک و بێ هەڵوێست لەئاستی داواکاری زیاتر لە 30 هەزار مامۆستای وانەبێژ ،مامۆستایانی وانەبێژ لەداواکاری و فشارەکانتان بەردەوامبن تا وەڵام دەدرێنەوە ماف دەسەندرێت و نادرێت وەپێویستە لەسەر حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمیش چیتر مافی وانەبێژان نەخوات و بەدەم داواکارییە ڕەواکانیانەوە بێت.

کامەران کەریم